نووسينى: شاخه‌وان خاليد*
جۆر: وتارى سياسى
بڵاوكردنه‌وه: ئه‌مڕۆ له لاپه‌ڕه (6)ى رۆژنامه‌ى رێگاى كوردستان
چه‌كدانانى ژماره‌يه‌ك له گه‌ريلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان له ئه‌شكه‌وتى جاسه‌نه له سنوورى سوورداش له پارێزگاى سلێمانى، به‌تايبه‌ت ئه‌م ئه‌شكه‌وته وه‌كو په‌ناگه‌ى سه‌ركرده‌كانى كورد و چاپه‌مه‌نى کوردی په‌يامى مەره‌کەب و خەونى، پێکەوە هەڵگرتبوو، ئەم دیمەنە تەنها وەک ئایکۆنێکی ئاڵۆز لە نێوان مێژوو و تێکۆشان، لە نێوان برین و کەرامەتدا ناخوێندرێتەوە، به‌ڵكو ئه‌م ئه‌شكه‌وته له‌سيمبۆلى سه‌كردايه‌تيكردن و مێژووى چاپه‌مه‌نى بووه هه‌ڵگرى په‌يامى ئاشتى بۆ هه‌موو جيهان.
دانانی چەک لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) ڕووداوێکی گرنگی سیاسی و مێژووییه، کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر چەشنی ناوچە و داهاتووی بزووتنەوەی کوردی دروست دەکات. ئەم بڕیارە نەک تەنها وەک دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و حکومەتی تورکیا هه‌ژمار ده‌كرێت، بەڵکو وەک گۆڕانێکی بنەڕەتی لە ستراتیژی سیاسی و تەکتیکی ئەم ڕێکخراوەی کوردیش تێدەگەین.
بۆ تێگەیشتن لە گرنگی ئەم هەنگاوە، دەبێت بگەڕێینەوە بۆ ڕه‌گ و ريشه‌ى کێشەکە. پارتی کرێکارانی کوردستان PKK لە ساڵی ١٩٧٨دا دامەزرا و لە ساڵی ١٩٨٤ەوە خەباتی چەکداری دەستپێکرد. ماوەی نزیکەی (40) ساڵە ئەم ڕێکخراوە شەڕی چەکداری لە دژی حکومەتی تورکیا بەردەوام دەکات. لەم ماوەیەدا، هەزاران کەس لە هەردوو لا گیانیان لەدەستداوە، كورد توانى به‌توركيا بڵێ ناتوانى به‌چه‌ك و ده‌بابه‌ت و فرۆكه كورد له‌ناو ببات، ئيڕاده‌ى كورد به‌هێز و ناكه‌وێ.
لەو گۆشە نيگايه‌وه، دیمەنی به‌سۆى سی گه‌ريلا، كچ و كوڕ- پیاو و ژن، ئەوەی لە چەند ساڵدا هەڵیانگرتبوو لە تفەنگ و شكۆ. لە پێشەوە، ئافره‌تى کورد تێکۆشەر بوون، کە بۆ دەیان ساڵ بەرەنگاری زۆرداری داگیرکەری تورکی بوونەتەوە، بە خوێن و بوێریانەوە وێنەیەکیان چنیوە کە جیهانی سه‌رسام کردووە. ژنی کوردی بەرگریکار لە پشتی پیاوانەوە ناوەستێت، بەڵکو لە ته‌نيشتيه‌وه يان پێشەوەی سه‌نگه‌ره‌كانه به‌رگريده‌كات يان هێرش ده‌كات.
ئه‌م دیمەنە داخستنی پەڕەیەکی خوێناوییه، دەستپێکی قۆناغێکی نوێى زیاتر ئاڵۆزه، قۆناغی دوای چەک، کە تێکۆشان دەگۆڕێت بۆ گفتوگۆى سیاسی لەسەر ته‌خته‌يه‌كى ره‌ق و رووت له‌سه‌ر په‌ڕه‌يه‌كى سپى بۆ دانووساندن و نووسينه‌وه‌ى مێژوو، ده‌ستوور.
هۆکارەکانی دانانی چەک:
١. گۆڕانی بەرژەوەندی نێودەوڵەتی
لە ساڵانی ڕابردوودا، بە تایبەتی دوای کۆتایی جەنگی سارد، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان گۆڕانی بەرچاو بەسەردا هاتووە. کردنەوەی کەناڵەکانی دیپلۆماسی و زیادبوونی پەیوەندییە ئابوورییەکان، بۆشایی کەم کردووەتەوە بۆ چارەسەری سیاسی کێشەکان.
٢. فشاری نێوده‌وڵه‌تى
فشاری ڕای گشتی نێودەوڵەتی لەسەر حکومەتی تورکیا زیاد بووە بۆ ڕێگەدان بە چارەسەری سیاسی. ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و وڵاتانی دیموکراتیک بە بەردەوامی داوای کۆتایی هێنان بە توندوتیژی دەکەن.
٣. گۆڕانی ستراتیژی ناوخۆیی
گۆڕان لە ئاستی سەرکردایەتی و بیرکردنەوەی ستراتیژی لە ناو پارتی کرێکارانی کوردستان، بە تایبەتی کاریگەری بیرکردنەوەی عەبدولڵا ئۆجەلان دەربارەی "كۆمه‌ڵگه‌ى ديموكراتيك"، ڕێگەی خۆشكردووه بۆ خەباتی مەدەنی و ئه‌ومه‌ش كاريگه‌رى له‌سه‌ر هزرى PKK هه‌يه.
کاریگەرییەکانی دانانی چەک:
لەسەر کوردان:
یەکگرتوویی: ئەم هەنگاوە دەرفەتێک دەخاتە ڕوو بۆ یەکگرتوویی زیاتری بەشەکانی كوردستان و له‌يه‌كتر نزيكبوونه‌وه‌ى پارته‌كان.
بەرنامەی سیاسی: ئامادەکاری بۆ بەشداری لە پڕۆسەی سیاسی بە شێوەی یاسایی و ده‌ستوورى.
پەروەردە و کلتوور: گرنگیدان بە پاراستن و پەرەپێدانی زمان و کلتووری کوردی ده‌رفه‌تێكه تا خوێندن و نووسين و قسه‌كردن به‌زمانى دايك ئاسايى بێ.
لەسەر تورکیا:
فشاری ئابوورى: کەمکردنەوەی فشاری سەربازی و ئه‌و دۆخه ئابوورييه‌ى توركيا تێكه‌وتووه و خستوويه‌تيه سه‌ر لێوارى مه‌رگ.
گۆڕانی سیاسى: ناچاركردنى حکومەتى توركيا بۆ گۆڕانی سیاسى به‌رامبه‌ر كورديان، به‌تايبه‌ت ئه‌و گۆڕانكارييانه‌ى دوايى ناوچه‌كه.
چارەسەری ديپلۆماسى: دەرفەتێک بۆ دەستپێکردنی گفتووگۆ و به‌تايبه‌ت دونيا له‌و سه‌رده‌مه به‌و ئاڕاسته‌يه ده‌ڕوات.
لەسەر باشوورى كوردستان:
سەقامگیری: کەمکردنەوەی ناسەقامگیری به‌هۆى ئه‌و هێرش و داگيركارى و تۆپبارانكردنه‌وه‌ى توركيا ده‌يكات.
دەرفەتی گەشە: دەرفەتی بەرەوپێشچوون بۆ پڕۆژەکانی گەشەپێدان له‌ناوچه سنوورييه‌كان باشتر ده‌كات.
پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان: باشترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دیکە.
به‌گشتى كاريگه‌رى له‌سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كان و زياتر تێكه‌لبوون لايه‌نه‌كان و خه‌ڵك ده‌بێ.
گرفتەكانى به‌رده‌م گفتوگۆ:
١. متمانە
نه‌بوونى متمانەی ته‌واو لە نێوان لایەنەکاندا کاتێکی درێژى پێویستە و پەیوەندیدارە بە کردەوە نەک تەنها قسە.
٢. جیاوازی بیرکردنەوە
هەبوونی دیدگای جیاواز لە دەرەوە و ناوەوەی هەردوو لا دەرفەتی گفتووگۆ ئاڵۆز دەکات، بۆيه به‌گفتوى زۆر خاڵه هاوبه‌شه‌كان زياتر ده‌بن.
٣. فشاری سیاسی
فشاری سیاسی و کۆمەڵایەتی لە هەردوو لا دەتوانێت بەربەست دابنێت لە بەرامبەر پیشخستنی پڕۆسەی سیاسی و ئه‌و قۆناغه نوێييه‌ى نێوان كوردان و توركيا. بۆيه پێويستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتگیری لە پڕۆسەی ئاشتی بکات.
ده‌ره‌نجام:
نابێ دانانی چەک لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان، وەکو ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌ماف و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان بچنرێت، بەڵکو وەکو گۆڕانە له سياسه‌ت و ستراتيژ و پابه‌ندبوون به‌سياسه‌تى نوێي جيهان و دەرفەتێکی مێژوویی بۆ چارەسەری سیاسی کێشەی کورد لە باكوورى كوردستان و تورکیا. ئەم هەنگاوە پێویستی بە پشتگیری و هاوکاری هەموو لایەنەکان هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت بەرەنجامی باش لە دوای خۆیدا بهێنێت.
سەرکەوتووی ئەم پڕۆسەیە نەک تەنها بۆ کورد و تورکان بەڵکو بۆ هەموو هەرێم و ناوچه‌كه‌يه و دەبێتە هۆکاری سەقامگیری و گەشەپێدان. هیوادارین ئەم دەرفەتە مێژوویە بە دروستی بەکاربهێنرێت بۆ دروستکردنی داهاتووێکی باشتر بۆ هەموو خەڵکی ئەم ناوچەكه