جه‌ماوه‌رى شۆڕشگێڕى كوردستان...
-کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان..
ئەمڕۆ مێژوو جارێکی تر گەواهی بۆ ئەوە دەداتەوە کە هەموو جەللاد و ستەمکارێک، هەرچەندە لە ژێر سێبەری دەسەڵاتە خوێناوییەکاندا تاوانى دژ بهمرۆڤايهتى ئه‌نجامبده‌ن و خۆيان حه‌شار بده‌ن، دواجار ده‌دۆزرێنه‌وه و ڕووبەڕووی سزای ڕەوای گەل و دادگا دەبنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٤ی ئایاری ٢٠٢٦، دادگای ڕەسافە لە بەغدا، لە دۆسیەی جینۆسایدی ئەنفالى دژ به‌كورد، سزاى له سێداره‌دانى بۆ تاوانباری کوردکوژ و جەللادی زیندانی نوگرە سەلمان (عەجاج ئەحمەد حەردان تکریتی) ده‌ركرد کە یەکێک بوو لە بەدناوترین کەسە دڕنده‌كانى ڕژێمی ديكتاتۆرى رووخاوى بەعس، ئه‌و تاوانباره قێزەونترین جۆری تاوانی دژ بە كورد و دایکان، خوشکان، پیر و منداڵانی زیندانی نوگرە سەلمان ئەنجامداوه و وەک دێوەزمەیەک ژیانی دیلەکانی کردبووە دۆزەخ و له‌ناوى ده‌بردن، ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی تۆڵەی ڕەوای مێژوودا، حوکمی دادپەروەری گەیشتە ئاستی خوێنڕێژییەکانی و سزاى عاديلانهى به‌سه‌درا سه‌پێندرا.
دادگایی‌کردنی ئەم تاوانبارە و سزادانى وانەیەکی مەزنە بۆ هەموو نەیار و داگيركه‌ر و دوژمنانی گەلی کوردستان و ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە کە درەنگ یان زوو، تۆڵه‌ى گه‌لى سته‌مديده‌ى كوردستانيان لێوهردهگيرێتهوه، ئەم بڕیارە نەک تەنیا سزایەکی سياسى و یاسایییە، بەڵکو ساڕێژکەری بەشێک لە برینە قووڵەکانی نەتەوەکەمانە.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان (YNDK) پیرۆزباییەکی گەرم و شۆڕشگێرانه ئاڕاستەی خەڵکی کوردستان بەگشتی و کەسوکاری ئەنفالکراوان بەتایبەتی دەکات، بە بۆنەی دادگایی‌کردن و دەرچوونی بڕیاری حوکمدانی دادپەروەرانە به‌سه‌ر ئه‌و تاوانباره، بەڵێن بۆ ڕوحی پاکی شەهیدان و گه‌له‌كه‌مان نوێ دەکەینەوە کە لە خەبات و تێكۆشان بەردەوام دەبین تا بەدیهێنانی مافه ره‌واكانمان.
-رۆحى شه‌هيدان و ئه‌نفاكراوان ئارام بێت .
-سەرکەوێ خەباتی ڕەوای گەلەکەمان بۆ سەربەخۆیی و ئازادى كوردستان.
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستانYNDK
١٤/ ٥/ ٢٠٢٦ى زايينى