میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٠ / ١٠ / ٢٠٢٦، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لەکۆمەڵێ کەسایەتی و پیاوماقوڵی گوندی زیارەت كرد و، لەدیدارەكەدا باسيان لە رەوشی سیاسی و کۆمەڵایەتیى كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (قەهار مەخمووری و شاکر هاشم ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی و بەرپرسی هەرێمی هەولێرو ژمارەیەک لە کادیرانى YNDK )، پێشوازیانکرد لە بەڕێزان (کۆمەڵێ لە کەسایەتی و پیاوماقوڵانی گوندی زیارەت)ی سەر بە قەزای پیرمام لە پارێزگای هەولێر و، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشى سیاسى و کۆمەڵایەتیى کوردستان و زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان لە کوردستان کرد.
لە دوا تەوەرى دیدارەکەشدا جەختیانکردەوە سەر پتەوکردنى پەیوەندى برایانەى نێوان هەردوو لا لەپێناو زیاتر خزمەتکردنى دۆزى رەواى گەلى کوردستان.