میدیا - هه‌ولێر:
مه‌كته‌بى سياسيى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌شداری ڕێوڕه‌سمى كۆڕى ناساندنى په‌رتووكى (گرفهى ده‌روون)ى نووسه‌ر عومه‌ر حاجى عه‌لى شهناغهيى له هۆڵى نازه‌نين حه‌يده‌رى له شارى هه‌ولێر ده‌كات.
ئێواره‌ى رۆژى يه‌كشه‌ممه رێكه‌وتى 24-5-2026 ( هه‌ڤاڵ د.شاخه‌وان خاليد كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسيى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK) لەسەر بانگھێشتی كتێبخانهى حه‌يده‌رى، به‌شداری كۆڕى ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ى په‌رتووكى " گرفهى ده‌روون" به به‌شداری نوێنەری حزبەکان و رۆشنبیران و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان و کەسایەتییە ئه‌كاديمى و فۆلكلۆريست و حهيرانبێژان و میدیاییەکان ده‌كات.
لە کۆڕەکەدا، کۆمەڵێک شیعر و تێکستی میللی و فۆلکلۆری خوێندرانەوە و هاوکات چەندین حەیرانی ڕەسەن لە لایەن حەیرانبێژانی ناودارەوە پێشکەش بە ئامادەبووان کران، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ پاراستن و زیندوو ڕاگرتنی فۆلکلۆر و حەیران و تێکستی ئەدەبیی ڕەسەنی کوردەواریمان، پێشکەشکارانی کۆڕەکە تیشکیان خستە سەر گرنگیی ئەم بەرهەمە کلتوورییانە و وتیان پاراستنی ئەم ناسنامە دەنگی و ئەدەبی و فۆلكلۆرييه ره‌سه‌نانه ئەرکی سەرشانی هەمووانە.
لە دوماھى رێوڕه‌سمه‌كه، په‌رتووكه‌كه به‌سه‌ر به‌شداربووان به‌واژۆى نووسه‌ره‌كه‌ى دابه‌شكراو و سوپاس و رێزلێنان پێشكه‌ش به نووسه‌ر عومه‌ر حاجى عه‌لى شهناغهيى و هاوكارانى كرا.