مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK به‌شداری پرسه‌ی خوالێخۆشبوو (عه‌بدولره‌حمان سلێمان سارمەمی) ده‌كات

حزيران/يونيو 16, 2026

میدیا – هه‌ولێر:

شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKله‌ شاری هه‌ولێر به‌شداری پرسه‌ی خوالێخۆشبوو (عه‌بدولره‌حمان سلێمان سارمەمی) ده‌كات، پرسە و سەرەخۆشى مه‌كته‌بی سیاسیی و سەرکردایەتیی-YNDKیان بە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند.

ئه‌مڕۆ سێشەممە رێكه‌وتی 16/6/2026 شاندێكی مەکتەبى سیاسیى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK كه ‌پێكهاتبوو له‌ هه‌ڤاڵان ( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسيى YNDK و قەهار مەخموورى و شاکر هاشم ساڵح ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێر و زوبێر عومه‌ر ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تيىYNDK)،له‌مزگه‌وتی حاجى عه‌وڵا كاكه‌ له‌ داره‌توو به‌شداری پرسه‌ی خوالێخۆشبوو (عه‌بدولره‌حمان سلێمان سارمەمی) ده‌كه‌ن، كه‌ده‌كاته‌ مامى هه‌ڤاڵ جه‌لال سمايل كارگێڕى مه‌كته‌بى ناوه‌ندى په‌يوه‌ندييه‌كانى YNDK ، ئەمەو شاندی مەکتەبى سیاسیى YNDK پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمى مه‌كته‌بی سیاسیی و سەرکردایەتیىYNDK-یان بە بنەماڵە و كه‌سوكار و خزمانیان راگەیاند و ئومێدیان خواست ئەوە دوا ناخۆشیان بێت، له‌ به‌رامبه‌ردا سوپاسی په‌یامی هاوخه‌می و به‌شداری مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK-یان له‌ پرسه‌كه‌‌ كرد.