میدیا – هۆڵه‌ندا:
نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له وڵاتى هۆڵه‌ندا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی گشتی هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كات.
رۆژى شه‌ممه رێكه‌وتی 9-5-2026 هه‌ڤاڵ فه‌خره‌دین زیاره‌تی نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له ئه‌وروپا، له وڵاتی هۆڵه‌ندا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی گشتی (وه‌رزى) هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی به به‌شداری نوێنەری ژماره‌یه‌ك له حزبەکانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ده‌كات.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و جیهان و هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانييه‌كانى داهاتووى هۆڵه‌ندا كرا، بۆ ده‌ربازكردنی ئه‌و ره‌وشه‌ی كوردستان و ناوچه‌كه پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێ، جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان و هه‌ماهه‌نگی و یه‌كریزی و یه‌كگوتاری هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان.
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه كۆبوونه‌وه‌كه كاروچاڵاكی ماوه‌ی رابردووی هه‌ڤكاری پارت و لايه‌نه سياسييه‌كان هه‌ڵسه‌نگێندرا و له‌ژێر رۆشنایی كاره‌كان به‌رنامه بۆ كاروچاڵاكی داهاتوو داڕێژرا.
شایانی باسه هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه‌كان له‌ئه‌وروپا به‌رده‌وام له‌سه‌ر پرس و كێشه‌كان و دياسپۆراى كورد له ئه‌وروپا كۆده‌بێته‌وه و هه‌ڵوێستیان سه‌باره‌ت به پرسه گرنگ و هه‌ستیاره نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان راشكاوانه ده‌خه‌نه‌ڕوو.