شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK سەردانی پارتی چاكسازی توركمان دەكات

نيسان/أبريل 25, 2026

میدیا – هەولێر:

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، سه‌ردانی مەكتەبی سیاسیی پارتی چاكسازی توركمان له ‌شاری هه‌ولێر ده‌كات، ویڕای پیرۆزبایی (21) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی چاكسازى توركمان، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رێكەوتی 25/4/2026، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK كه‌ پێكهاتبوو له‌ هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بى سياسى و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی پەیوەندییەكان) سه‌ردانی مەكتەبی سیاسيی پارتی چاكسازی توركمانیان له‌ شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ( عه‌بدولقادر بازرگان سه‌رۆكی پارت و مونا قه‌هوه‌جی جێگری سه‌رۆكی پارت و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامانى پارتی چاكسازی توركمان) پێشوازیكران، شاندی YNDK پیرۆزبایی (21)ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی چاكسازی توركمان، له سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ كرد، به‌م بۆنه‌وه‌یه‌وه‌ په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌كردن و له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز (عه‌بدولقادر بازرگان سه‌رۆكی پارتى چاكسازى توركمان )سوپاسی پیرۆزبایی و سه‌ردانى شاندی( YNDK)یان كرد.

جێگه‌ى ئاماژه ‌پێكردنه‌ له‌ دیدارەكه‌ باس له‌ ئاڵۆزى ره‌وشى ناوچه‌كه‌ و جيهان و  زياتر پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا و تەواوی هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان لەپێناو ده‌ربازكردنى ئه‌و ره‌وشه‌ پڕ ئالنگارييه‌ و  پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كان و  زیاتر خزمەتكردنی گەلی كوردستان كرا.