لە راگەیەندراوەکەی هەپەگەدا ئاماژەی بە پێکدادانی گەریلاکانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ سوپای پاسدارانی ئێران کراوە و هاتووە: "رۆژی 23ـی مانگی رابردوو، سوپای پاسدارانی ئێران ئۆپەراسیۆنێکی لە مەیدانی دامبات لە هەرێمی سەرحەد دەستپێکرد، سوپای ئێران مەیدانی (کەڤر سپی) دایە بەر تۆپباران و لە نێوان گەریلاکانمان و سوپای پاسدارانی ئێران شەڕ دەستیپێکرد، لە شەڕەکەدا هەڤاڵێکمان شەهیدبوو و هەڤاڵێکی دیکەشمان بە برینداری کەوتە دەستی هێزەکانی ئێران، جموجوڵی ئێران هێشتاش بە یەکینە شاراوەکانیان بەردەوامە و بۆسە دادەنێن، ئێمە ئەو جموجوڵەمان خستووەتە ژێر چاودێرییەوە".
هەپەگە رایگەیاندووە لە کاتێکدا "ناسنامەی ئەو هەڤاڵەی شەهیدبووە و ئەو هەڤاڵەش کە بە برینداری و بە دیلی کەوتووەتە دەستی هێزەکانی ئێران روون ببێتەوە بۆ رای گشتی رایدەگەینین".
لە راگەیێندراوەکەی ناوەندی راگەیاندی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە هاتووە ''رۆژی 2ـی ئەم مانگە لە ناوچەی چاڵدێران سەر بە ماکۆی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نێوان هێزەکانی گەریلا و سوپای پاسدارانی ئێران شەڕ دروستبوو، لە ئەنجامی ئەم شەڕەدا سێ هەڤاڵمان شەهیدبوون".
بەپێی راگەیێندراوەکە ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ناویان: ( گەنج عەلەمهۆلی، رۆژدی ئامەد، وەلات زیلان)ـە.




















