هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شەوی رابردوو كوژراوەكە كە تەمەنی 30 ساڵە لەگەڵ دوو برادەری خۆی لە دەرەوەی ماڵی خۆیان، یاری كۆنكانیان كردووە و ئەو كەسانە لەكاتی یارییەكە تاپڕیان لەلابووە، دوای گاڵتەوگەپی خۆیان سەرئەنجام ئەو رووداوە دروستبووە.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، دوای رووداوەكە دوو هاوڕێكەی دەستگیركراون و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە بەردەوامە.
كوژراوەكە ناوی (هـ ،ن)ـە و تەمەنی 30 ساڵە و باوكی دوو منداڵە و لە گەراجی بەغدا کاریکردووە.




















