ميديا- هۆڵهندا:
ناوەندی هەڤکاریی پارتە کوردستانییەکان لە هۆڵەندا، لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند: "کە پێویستە قەوارەی باشوورى کوردستان بپارێزرێت و بە توندی دژی هەر بیرۆکەیەکی لێکترازان یان دوو ئیداری دەوەستنەوە و پێویستە لە سۆنگەی هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتمانییەوە مامەڵە لهگهڵ پرسهكان بکرێ و هاوكات جەختیان لەسەر پێکهێنانی کابینەیەکی نوێی بنکەفراوان كردهوه، بۆ خزمهتكردنى زياتر و چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشەی مووچە و بژێوی خەڵکى كوردستان و چالاککردنی ڕۆڵی دیاسپۆرا کردەوە، ههروهها لهخاڵێكى ديكهى نهخشهرێگاكه سازدانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و داڕشتنی سیاسەتێکی هاوبەش بۆ هەموو بەشەکانی کوردستان، و پەرەپێدانی دیالۆگی کوردستانی" .
دهقى راگهياندراوهكهى ههڤكارى پارته كوردستانييهكان:
راگهياندراوى ناوەندی هەڤکاریی پارتە کوردستانیەکان لە هولەندا سەبارەت بە رەوشی باشوری کوردستان
جهماوهرى دڵسۆز و وڵاتپارێزى کوردستان
پارت و لایەنە سیاسییەکانى كوردستان
ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کەسایەتییە نیشتمانییەکان
ماوەیەکی زۆرە ناکۆکی نێوان حیزبە کوردستانیەکان لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە لووتکە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە گشتی بەهۆی کاریگەرییەکانی شەڕ و پێکدادان، ململانێ و ناسەقامگیرییە سیاسی و ئاسايشهوه، بە دۆخێکی ههستيار و ئاڵۆزدا تێپەڕ دەبێت .
ئاشکرایە بەهۆی کەڵەکەبوون و چارهسهرنكردنى کێشەکان، فراوانبوونی مەودای لێکترازانی سیاسی، و زەقبوونهوهى نا کۆکییە ناوخۆييهكان، درێژەکێشانی ئەم ڕەوشە چەقبەستووە، خراپى دۆرخى ئابوورى خهڵكى كوردستان، کاریگەرییەکی نە رێنی و ڕاستەوخۆی کردووەتە سەر ڕەوشی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتیی باشوورى کوردستان .
ئێمە لە هەڤکاریی پارت و لایەنە سیاسییەکان، لە کاتێکدا نیگەرانی قووڵی خۆمان بەرامبەر بەم دۆخە دەردەبڕین؛ پێمان وایە هه ر هه نگاویکی نادروست بۆ زراندنی قه واره ی هه ریمی کوردستان یان ده نگ و باسی دوو ئیداری یان
لە کەدارکردنی ئه زموونەکە به گشتی له لایه ن هه ر لایەنیک یان کەسانێک، بە هیچ شیوەک قە بوولکراو نی یه و دژی دەوەستین بەهه موو شێوەیەک .
بؤ یە بۆ دەربازبوون لەم بنبەستە سیاسییە، پێویستە لە سۆنگەی هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتمانییەوە مامەڵە لهگهڵ پرسهكان بکەین لەم پێناوەدا، هاوهەڵوێستين لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کەسایەتییە نیشتمانیى و وڵاتپارێزانى كوردستان، کار دەکەین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخه چەقبەستووییە، ڕەخساندنی کەشێکی لەبار، گرتنەبەری ئاراستەیەکی نیشتمانیی کوردستانی، و بەدەنگەوەچوونی داخوازییە ڕەواکانی خەڵک و دانيشتنى هێز و لايهنه سياسييهكان لهگهڵ يهكترى لهسهر ئاستى باڵا
بۆدیاریکردنی نەخشەڕێگایەکی ڕوون، جەخت لەسەر ئەم بنەما و تەوەرە سەرەکییانەی خوارەوە دەکەینەوە :
پاراستنی قەوارە و دەستکەوتەکان: پاراستنی قەوارەی سیاسیی باشووری کوردستان و پارێزگاریکردن لە تەواوی دەستکەوتە نەتەوەییەکان .
یەکڕیزیی نێوخۆیی: پاراستنی یەکڕیزیی ڕیزەکانی گەلی کوردستان و چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە نێوخۆییەکان لەناو خودی باشوورى کوردستاندا .
دیالۆگ و سازانی نیشتمانی: چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی دیالۆگی بەردەوام و بنیاتنەرانە، پێکهێنانی
سازانی نیشتمانی هاوسەنگ، بەلاداخستنی بەربەستەکانی بەردەم كۆبوونهوهى پەرلەمان، و پێکهێنانی کابینەیەکی نوێی بنکەفراوانى حكومهتى ههرێمى كوردستان .
داڕشتنی ستراتیژی هاوبەش: داڕشتنی ستراتیژێکی سیاسیی نیشتمانیی هاوبەش بۆ لێکتێگەیشتن و چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشەکان، بەتایبەت بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیە و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ .
ئاڕاستەی نەتەوەیی و دیالۆگی گشتی: سازدانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، داڕشتنی سیاسەتێکی هاوبەش بۆ هەموو بەشەکانی کوردستان، و پەرەپێدانی دیالۆگی کوردستانی .
پشتیوانیکردنی ههموو بهشهكانى کوردستان: گەڵاڵەکردنی سیاسەتێکی هاوبەش لەپێناو پشتگیریکردنی دۆزی
ڕەوای گەلی کورد لەههموو بەشەکانی کوردستان و دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتیيانە .
خزمەتکردنی هاوڵاتیان: ئاوڕدانەوەی جدی و خێرا لە بژێوی و ژیانی خەڵک و مووچهخۆر و مامۆستا و
فهرمانبهرانى کوردستان، لهبهر ئهوهى شایستەی خزمەتکردنی زۆر زیاترن .
چالاککردنی ڕۆڵی دیاسپۆرا: گرنگیدانی بە دیاسپۆرا و ڕەوەندی کوردی لە دەرەوەی وڵات بدرێ، بەمەبەستی
بەدەستهێنان و زیادکردنی پشتیوانی نێودەوڵەتی زياتر بۆ دۆزی ڕەوای گەلەکەمان .
پهيامى کۆتاییمان، تەنیا بە يهكريزى و هاوههڵوێستى و گرتنەبەری ڕێگای دیالۆگی نیشتمانی ،وە لە ریگەی دیالوگی نیشتمانیش دەکری هاوپەیمانی لە نیوان لایەنەکانی براوەی هه لبزاردنی دوایی هه ریمی کورستسان پیکبهینریت ! بەمەرجیک هاوپەیمانی یەکە نەبیتە هوی لیکترازانی ئە زموونی هه ریمی کوردستان وە نانەوەیی دووبەرەکی و ناکوکی لە نیوان کۆمەلانی خەلکی هه ریمی کوردستان ،لە بەر ئەوە داوا لە پارتە کوردستانیەکان دەکەین کە ئەنجامی هەلبژاردنی رابردو لە بەر چاو بگرن . ئەگەر بەم شیوەیە هه نگاو بنین ؟ دەتوانین کوردستان لەم
قۆناغە هەستیارەدا بپارێزین و بەرەو ئایندەیەکی گەشتر هەنگاو بنێین .
بو پێشەوە لە ژێر ئالای کوردستان
ناوەندی هەڤکاریی پارتە کوردستانیەکان/ هۆڵهندا