مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران پیرۆز ده‌كات

میدیا – هەولێر:

مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، به‌بۆنه‌ی (81) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حزبی  دیموكراتی كوردستانی ئێران په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازێ، له‌په‌یامه‌كه‌ هاتووه‌: "ئه‌م بارودۆخی ناجێگره‌ی ناوچه‌كه‌ و جیهانی گرتۆته‌وه‌، قۆناغێكی سه‌خت و هه‌ستییاره‌ بۆ هه‌موو لایه‌كمان، ئەوەی گرنگە یەكریزی و یه‌كهه‌ڵوێستی سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییه‌كانی كوردستانه‌‌‌ بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و پاراستنی دەسكەوتەكانمان".

 

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

بۆ به‌ڕێز حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران

بابەت / په‌یامی پیرۆزبایی

سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...

     بەبۆنەی(81)ـه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بەناوی خۆمان ‌و تەواوی ئەندام‌ و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەین‌ و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .

بەڕێزان: حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە ماوەی تەمەنی لە گۆڕەپانی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان وه‌ك حزبی دایك، خودان خەبات و تێكۆشان بووه‌ دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان و له‌و پێناوه‌دا هه‌زاران شه‌هیدی پێشكه‌ش به‌ خاك و وڵات كردووه‌، هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، ئه‌م بارودۆخی ناجێگره‌ی ناوچه‌كه‌ و جیهانی گرتۆته‌وه‌، قۆناغێكی سه‌خت و هه‌ستییاره‌ بۆ هه‌موو لایه‌كمان، ئەوەی گرنگە یەكریزی و یه‌كهه‌ڵوێستی سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییه‌كانی كوردستانه‌‌‌ بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافی گەلەكەمان و پاراستنی دەسكەوتەكانمان.

 لەم بۆنەیەتاندا جارێكی دیكه‌ جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانه‌ی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییه‌كان .

هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.

 

مەكتەبی سیاسیی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

25ی گه‌لاوێژ/ 2726ی كوردی

16ی ئاب/ 2026ی زایینی

هه‌ولێر- كوردستان

 

 

                               

 

 

© yndk.com. All Rights Reserved. Designed By hostrain.co