میدیا - هه‌ولێر:
مه‌كته‌بى سياسيى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌شداری ڕێوڕه‌سمى كۆڕى ناساندنى په‌رتووكى (خه‌بات و زيندان)ى نووسه‌ر خه‌بات باپشتى له هۆڵى شه‌هيد مه‌هدى خۆشناو له شارى هه‌ولێر ده‌كات.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه رێكه‌وتى 13-8-2026 ( هه‌ڤاڵ د.شاخه‌وان خاليد كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسيى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK) لەسەر بانگھێشتی لقى هه‌ولێرى يه‌كێتيى نووسه‌رانى كورد، به‌شداری كۆڕى ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ى په‌رتووكى بيره‌وه‌رييه‌كانى " خه‌بات و زيندان " به به‌شداری نوێنەری حزبەکان و مێژوونووسان و رۆشنبیران و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان و کەسایەتییە ئه‌كاديمى و میدیاكاران ده‌كات.
له کۆڕەکەدا نووسه‌ر تيشكى خسته سه‌ر په‌رتووكه‌كه‌ى "خەبات و زیندان" كه بەرهەمێکی مێژوویی و بەڵگەنامەیییە، تێیدا بە وردی تیشک دەخاتە سەر وێستگە جیاوازەکانی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان، سەختییەکانی سەردەمی خەباتی شاخ و بەرخۆدانی ناو زیندانەکانی ڕژێمی بەعس. لە ڕێگەی ئەم بیرەوەریانەوە، خوێنەر ئاشنای بەشێک لە فیداکاری و سەروەرییەکانی پێشمەرگە و گەلەکەمان دەبێت لە پێناو ئازادی و سەربەخۆییدا.، گفتوگۆیەکی چڕ و تێروتەسەل له‌سه‌ر په‌رتووكه‌كه كرا.
لە دوماھیدا رێوڕه‌سمه‌كه په‌رتووكه‌كه به‌سه‌ر به‌شداربووان به‌واژۆى نووسه‌ره‌كه‌ى دابه‌شكرا. سوپاس و پێزانين ئاڕاسته‌ى نووسه‌ر له‌پاى هه‌وڵ و ماندووبونه‌كانى كرا.