میدیا- تايبه‌ت:
مه‌کته‌بی سیاسيی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK سه‌ردانی حزبی ديموکراتی کوردستانى ئێران ده‌كات، له‌دانيشتنێكدا وێڕاى پيرۆزبايى (81) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى حزبى ديموكرات، باس له ره‌وشی سیاسی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان كرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 17/8/2026 شاندێكی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK،كه‌پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان (د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسی و فاخير نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسى هه‌رێمى هه‌ولێرى YNDK) سه‌ردانی حزبی ديموكراتی كوردستانى ئێران-یان كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێزان (ئامانج زیبایی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان و مەلا حەسەن واژەیی و حه‌سه‌ن كاكیلی ئه‌ندامانى په‌یوه‌ندییه‌كان) پێشوازیكران، شاندى YNDK پيرۆزبايى (81)يه‌مين ساڵيادى دامه‌زراندنى حزبى ديموكراتى لێ‌كردن و به‌م بۆنه‌يه‌وه په‌يامى پيرۆزبايى ئاڕاسته‌كردن، هه‌روه‌ها لهدانيشتنهكه باس له‌ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان كرا، هه‌روه‌ها جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر یه‌كریزی و يه‌كهه‌ڵوێستى سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سياسييه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان.
له ته‌وه‌ری کۆتاییدا باس له‌زیاتر توندوتۆلكردنی په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا و سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كان كرا.