ئێوارەی ڕۆژی ٨ / ١٠ / ٢٠٢٦، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی پرۆفیسۆر د. شوکریە رەسووڵ-ی کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵ (زیلان سارمەمی ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK)، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى هەولێر سەردانی کەسایەتی و نووسەری ناسراوى كوردستان بەڕێز (پرۆفیسۆر د. شوکریە رەسووڵ)یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز (پرۆفیسۆر د. شوکریە رەسووڵ) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.