*سكرتێری گشتیی YNDK ڕێستورانتی مطبخ المدينة دەکاتەوە*

میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ڕۆژى یەکشەممە، ڕێکەوتی ٩ / ٨ / ٢٠٢٦، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی کوردستان YNDK لەسەر بانگهێشتی هەردوو کەسایەتیی ناسراوی ئوردەن بەڕێزان مزەمل ئەبو کەرکی و مەروان عەکاش خاوەن و سەرپەرشتیارانی ڕێستورانتی (مطبخ المدينة) ئامادەی ڕێوڕەسمی کردنەوەی رێستۆرانتەکە بوو و، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە رەڤەندی ئوردەن لە هەولێر و چەند کەسایەتییەکی شاری هەولێر، مەخمووری قردێلەی کردنەوەی رێستۆرانتەکەی بڕی و کردییەوە.
جێی ئاماژەپێکردنە؛ ڕێستورانتی (مطبخ المدينة)، ڕێستورانتێکی ئوردەنییە و خواردنە ئوردەنییەکان بە تام کوالێتی ئوردەنی پێشکەش میوانان دەکات.
شایانی باسە هەڤاڵان قەهار مەخمووری ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ژیار قەهار کادیری YNDK ئامادەی ڕێوڕەسمەکە بوون.

 

© yndk.com. All Rights Reserved. Designed By hostrain.co