ميديا – هه‌ولێر:
لە چوارچێوەی چالاکییە فکری و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى، کۆڕبەندی (سەکۆ بۆ نیشتمانسازی)، شه‌وى 4/5-10-2026 وێبینارێک بە ناونیشانی (دەوڵەت ـ نەتەوە وەک چارەسەری هەمیشەیی بۆ کورد؛ گرفت و بەربەستە فکرییەکان) ساز کرد. لەم وێبینارە گرنگەدا، تێیدا تیشک خرایە سەر هۆکارە مێژوویی و سیاسییەکانی بەردەم نەبوونی دەوڵەتی سەربەخۆ بۆ کورد، کۆمەڵێک تەوەر و پرسی سەرەکی لەبارەی بەربەستە مێژوویی و سياسى و ئایدیۆلۆژییەکانەوە خرانە بەر باس و گفتوگۆ.
کۆڕەکە له‌لايه‌ن (دەشتی بەرزەواری) بهرێوهدهبردرا و بە کۆبێژیی (د. ئیدریس کاریتانی)، نووسەر و شارەزا لە بواری هزری ئیسلامی، بەڕێوە چوو، تێیدا شرۆڤەی ورد بۆ فاکتەرە جیاوازەکانی نەبوونی قەوارەی نەتەوەیی لە مێژووی کۆن و نوێى كوردستان کرا و بەراوردکاری لەگەڵ نەتەوەکانی تری ناوچەکە ئەنجامدرا.
لەم وێبینارە نهتهوهييهدا،هه‌ڤاڵ ( د. شاخەوان خالید، کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان (YNDK، بەشدار بوو و ڕای هزرى و سیاسیی خۆی لەسەر پرسى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان و چۆنیەتیی تێپەڕاندنی بەربەستەکانى بهردهكى خستە ڕوو.
هه‌ڤاڵ د. شاخەوان خالید لە گوتارەکهى زياتر وتى : بوون و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی، پێویستیيەکی مێژوویی و ستراتيژى هەمیشەیی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه و به‌رده‌وام كارى بۆ ده‌كه‌ين و شتێك نيه به‌ناوى مه‌حال و ده‌ست لهسهربهخۆيى هه‌ڵناگرين، هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەش دا که بۆ گەیشتن بەم ئامانجە مەزنە هه‌نگاونانه به‌ره‌و ئاسۆيه‌كى روون و مەرجی سەرەکی و یەکلاکەرەوە بریتییە لە یەکڕیزی، یەکهەڵوێستی و هه‌ماهه‌نگى هاوبەشی نێوان سەرجەم حزب، لایەن و هێزە سیاسییە کورستانییەکانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دژايهتى يهكتركردن و لێکترازانی حزبه‌كان هەمیشە خاڵی لاواز بووە لە بەدیهێنانی مافە ڕەواکانیدا، تەنها لە سایەی يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى دەتوانین هەنگاوی کردارەکی بۆ ئه‌و ئارمانجه پيرۆزه‌ى سه‌ربه‌خۆيى بنێین.
وێبینارەکە بە خستنەڕوو چەندین سەرنج و پرسیاری کراوە لەلایەن بەشداربووانەوە کۆتایی هات، و تێڕوانینەکان جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی گوتاری نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌يى یەکخستنی ڕیزەکانی گەلی کوردستان لە قۆناغی ئێستادا کردەوە.