میدیا- ههولێر :
بەڕێز خێرى بۆزانى بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان؛ بهبۆنهی یۆبیلی زیوین (25)همین ساڵیادی دامهزراندنی یهكێتی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستان YNDK پهیامێك ئاراستهی غهفوور مهخمووری سكرتێری گشتیی YNDK دهكات، تیایدا وێڕاى پیرۆزبایی له سكرتێرى گشتیى YNDK ، هیوای سهركهوتنیان بۆ دهخوازێت، ئەمەش دهقی پهیامی پیرۆزباییهكهیە:
برای بەڕێزم غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
بەبۆنەی بیست وپێنج ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی رەوانەی ئێوە و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی یەكێتیەكەتان و سەرجەم كادیر و ئەندام و ھەڤال و لایەنگرانتان دەكەم.
باش لەیادمە ، پێش ٢٥ سال لەمە بەر ، کە پێکەوە قوتابی قۆناغی كۆتایی بەشی زمان و ئەدەبیاتی کوردی بووین لە زانکۆیی سەلاحەددین، چۆن بەرێزتان لەگەل ھەڤاڵانتان بە شەو و رۆژ تێدەکۆشین و ماندوودەبوون تا یەکێتییەکەتان دامەزرا و کەوتنە سەر ھێلی رزگاریخوازی کوردستان، بۆیە ئومێدەوارم ئەم یادە هاندەرێکی بەھێزبێت بۆ زیاتر پێشکەوتن و گەشەکردنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان و بەدیهێنانی تەواوی ماف و داخوازییەکانی گەلی کوردستان، کە سەربەخۆیی کوردستانە.
ھەر شاد و سەرفرازبن .
براتان
خێری بۆزانی
٢٣-٣--٢٠٢٠