شاندێکی هەرێمی قەرەچووغی YNDK سەردانی کۆمیتەی مەخمووری حیزبی شیوعی کوردستان دەکات

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 18 / 8 شاندێکی هەرێمی قەرەچووغی YNDK کەپێکهاتبوو لە هەڤاڵ (خەلیل پاڵانی) بەرپرسی هەرێم و (کارزانی پیران) کارگێڕی هەرێم، سەردانی کۆمیتەی مەخمووری حیزبی شیوعی کوردستانیان کردو لەلایەن (د.حەوێز عەبدوڵا) بەرپرسی کۆمیتەی مەخمووری حیزبی شیوعی و (کاروان شەوقی و عامر حیسامەدین)ئەندامانی کۆمیتەو (مام عومەر ساڵح) پێشوازی کران .
ئەمەو لەدانیشتنەکەدا گفتوگۆ لەبارەی رەوشی ناوچەکەو مەخموور بەتایبەتی کرا، هەروەها تیشک خرایە سەر هەماهەنگی هێزولایەنەسیاسییەکانی دەڤەرەکە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و جەخت کرایەوە لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و زیاتر پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی قەرەچووغی YNDK و کۆمیتەی مەخمووری حزبی شیوعی کوردستان، بۆ حزمەتکردنی زیاتری دەڤەری مەخموور .
© yndk.com. All Rights Reserved. Designed By hostrain.co