میدیا- ههولێر
بهبۆنهی یۆبیلی زیوین (25)همین ساڵیادی دامهزراندنی یهكێتی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بهڕێز رێكار ئهحمهد سکرتێری گشتیی حزبی رزگاریی کوردستان پیرۆزبایی له سكرتێر و مهكتهبی سیاسی و ئهندامانی YNDK دهكات و هیوای سهركهوتنی زیاتریان بۆ دهخوازێت، دهقی پهیامی پیرۆزباییهكه:
بەڕێز کاک غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان .
هێژایان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی YNDK
سڵاوی رزگاری و سەرخۆبوون.
بەبۆنەی بیست و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، بەناوی خۆم و لە جیاتی هەڤاڵانم لە سەرکردایەتی حزبی ڕزگاریی کوردستان گەرمترین و جوانترین پیرۆزباییتان لێدەکەم و لە ڕێی ئێوەیشەوە سڵاوو پیرۆزبایی لە کادرو ئەندامانی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان دەکەین و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنتان بۆ بە ئاوات دەخوازین.
حزبی ڕزگاریی کوردستان ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان بە دەرفەت دەزانێ تا جارێکی دیکەش جەخت لەسەر هاوخەباتی و قوڵکردنەوەی پێوەندیەکانی لەگەڵ لایەنە سەربەخۆخوازکانی کوردستان بکاتەوە، دەخوازین کە هەموو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان خزمەتی زیاتر بەگەلی کوردستان بکەن بە ئامانج و تەواوی هێز و توانای تێکۆشان بۆ ئازادی گەل و سەربەخۆیی نیشتمان چڕتر بکەنەوە.
لە کۆتاییدا سڵاوو پیرۆزبایی خۆمان دووپات دەکەینەوەو هیوای سەرفرازیتان بۆ دەخوازین.
لەگەڵ ڕێزماندا
رێکار ئەحمەد
سکرتێری گشتی
حزبی رزگاریی کوردستان
٢١-٣-٢٠١٠