له‌هه‌ولێر یادی شه‌هیدانی 1ی شوبات به‌شكۆداری كرایه‌وه‌

شباط/فبراير 01, 2020

ئەمڕۆ ١ی شوبات، ساڵڕۆژی هێرشە تیرۆریستییەکانی ١ی شوباتی ٢٠٠٤ە کە کرایە سەر لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی ٣ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
لە هەردوو لق و مەڵبەنددا، دوو تیرۆریست لە نێو ئاپۆرای جەماوەری هەردوو حزب کە بۆ پیرۆزکردنی جەژنی قوربان کۆببوونەوە، خۆیان تەقاندەوە و لە ئەنجامیشدا زیاتر لە ١٠٠ کەس شەهید بوون و سەدانی دیکەش بریندار بوون.
بەم بۆنەیەوە ئەمڕۆ شەممە بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەراسیمی ساڵیادی شەهیدانی ١ی شوبات لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان بەڕێوە دەچێت.