100 بارهەڵگری دیکەی هێزەکانی هاوپەیمانان گەیشتنە رۆژئاڤای کوردستان

كانون2/يناير 26, 2020
 سه‌رچاوه‌: مالپه‌ری خەندان- 

کاروانێکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە لە 100 بارهەڵگر پێکهاتبون لە دەروازەی سێمێلکاوە بەرەو پارێزگای حەسەکە و دێرەزور بەڕێکەوتن.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە کاروانێکی هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لەهەرێمی کوردستانەوە بە دەروازەی سنوری سێمێلکاوە چونەتە رۆژئاڤای کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، کاروانەکە  لە 100 بارهەڵگر پێکهاتبون، کەرەستەی دروستکردنی بینایان هەڵگرتبو.

16ی ئەم مانگەش لەهەمان دەروازەی سنوریی سێمێلکاوە 75  بارهەڵگری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ کێڵگەی نەوتی ئابار لە حەسەکە و دێرەزور رۆشتن، کە کەرەستەی بیناسازیان هەڵگرتبو.

لە8ی ئەم مانگەشدا 60 بارهەڵگری دیکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کە هەڵگری مۆلیدەی کارەبایی  کۆمەڵێک ئامێری سەربازی بون بە هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)بەرەو ئابار لە حەسەکە بەڕێککەوتن.