ئەحمەد تورك: یەكێتی نەتەوەیی پێویستە

كانون2/يناير 19, 2020

سه‌رچاوه‌: مالپه‌ری خەڵك –بەشی هەواڵ

ئەحمەد تورك سیاسەتمەداری كورد ڕایگەیاند، كۆبوونەوە و خەباتی هاوبەش پێویستییەكە بۆ حیزبە كوردستانییەكان و یەكێتی نەتەوەیی.

ئەحمەد تورك سیاسەتمەداری كورد لەبارەی یەكێتی نەتەوەیی كورد لە میانەی كۆنفرانسی یەكێتی نەتەوەیی خەباتی رێككەوتنی كوردستانی لە باكوری كوردستان ڕایگەیاند، نزیكەی ١١ ساڵە بۆ یەكگرتن و یەكێتی نەتەوەیی هەوڵدەدەن و خەباتیان كردووە.

ناوبراو بۆ ئاژانسی فوڕات دەڵێت “هەندێك جار لەگەڵ پارتە سیاسییەكانی باشوور كۆدەبینەوە ئێمە هەموو جارێك ڕامانگەیاند، كۆبوونەوە و خەباتی هاوبەش پێویستیەكە”.

دەشڵێت “ئێمە دەبینین ماوەیەكە هەندێك پارتی كە سڵاویشیان لەیەكتری نەدەكرد، ئەمڕۆ كۆدەبنەوە و دانوستان دەكەن و خەبات و كۆنفڕانسی هابەش ئەنجامدەدەن”.