سكرتێری گشتیی YNDK پیرۆزبایى لە كۆمەڵەی رۆشنبیری توركمان لە كوردستان دەكات

كانون1/ديسمبر 07, 2019

میدیا _ هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٧ - ١٢ - ٢٠١٩، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی كۆمەڵەی رۆشنبیری توركمان لە كوردستان-ی كردو لەدیدارێكدا لەگەڵ سکرتێرى كۆمەڵە پیرۆزبایى ساڵیادى دامەزراندنى کۆمەڵەى لێکردن و باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەكەو پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵان (قەهار تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و فاخیر نانەكەلی كارگێڕی مەكتەبی ناوەندی پەیوەندییەکان و جەلال سمایل ئەندامى مەکتەبى ناوەندى پێوەندییەكانی YNDK), سەردانی بارەگای كۆمەڵەی رۆشنبیری توركمان لە كوردستان-یان لە شاری هەولێر كردو, بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (زەکەریا نەجاڕ سکرتێرى كۆمەڵە و، کامەران میران و عزەددین خەلیل و بورهان مەعروف و چنار عزەددین و محەممەد رەفعەت ئەندامانی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنى كۆمەڵە) پێشوازیكران, لەدیدارەكەدا سکرتێرى گشتیى YNDK بەبۆنەى ٢٢ بیست و دووەمین ساڵیادى کۆمەڵەوە پیرۆزبایى لێکردن و هیواى پێشڤەچوون و سەرکەوتنى بۆ خواستن، هەر لەدیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كراو, جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی پێكهاتەكانییەوە بۆ پێشوازیكردن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا, هەر لەدیدارەكەدا سکرتێرى كۆمەڵە سوپاس و پێزانینی خۆیانی بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند بۆ ئەم سەردان و بەسەرکردنەوەیە و، ئاماژەى بە هەڵوێستەكانی YNDK کرد سەبارەت بەپرسە نەتەوەیى و نیشتمانییەكان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.