سكرتێری گشتیی YNDK پیرۆزبایى لە حزبى زەحمەتکێشانى كوردستان دەكات

كانون1/ديسمبر 05, 2019

میدیا - هەولێر:   

پێشنیوەرۆى ئەمڕۆ ٥ - ١٢ - ٢٠١٩، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی حزبى زەحمەتکێشانى كوردستان-ی كردو لە دیداریكدا لەگەڵ سکرتێرى گشتى و سەرکردایەتى حزب پیرۆزبایى سەرکەوتنى کۆنگرەیان لیکردن و باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەكەو پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵان (قەهار تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و فاخیر نانەكەلی كارگێڕی مەكتەبی ناوەندی پێوەندییەكان و جەلال سمیل ئەندامى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK), سەردانی بارەگای مەکتەبى سیاسى حزبى زەحمەتکێشانى كوردستان-یان لە شاری هەولێر كردو, بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان(بەڵێن عەبدوڵڵا سکرتێرى گشتى و سەعد خالید جێگرى سکرتێرى گشتى و هیوا سەید سەلیم و بێکەس قادر ئەندامانى مەکتەبى سیاسیى حزب) پێشوازیكران, لەدیدارەكەدا سکرتێرى گشتیى YNDK بەبۆنەى بەستن و سەرکەوتنى کۆنگرەو هەڵبژاردنى سکرتێرى گشتی و سەرکردایەتى نوێى حزبى زەحمەتکێشانەوە پیرۆزبایى لێکردن و هیواى پێشڤەچوون و سەرکەوتنى بۆ خواستن و، ئاماژەى بە رۆڵ و پێگەى حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان کرد لە بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانى کوردستاندا، لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كراو, جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێزو لایەنە سیاسى و پێكهاتەكانییەوە بۆ پێشوازیكردن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا, هەر لە دیدارەكەدا سکرتێرى گشتیى حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆیانی بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند بۆ ئەم سەردان و بەسەرکردنەوەیە و، ئاماژەى بە هەڵوێستەكانی YNDK کرد سەبارەت بەپرسە نەتەوەیى و نیشتمانییەكان. لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.