میدیا- هه‌ولێر
مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK سه‌ردانی حزبی دێموکراتی کوردستان له هه‌ولێر ده‌كات، وێڕای ئیدانه‌كردنی تیرۆركردنی شه‌هید مووسا باباخانی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی دێموكرات په‌یامی هاوخه‌می و پشتیوانی YNDKیان ئاڕاسته كردن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 11/8/2021 شاندێكی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK كه‌پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان (د.شاخه‌وان خالید كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی و مامۆستا فه‌خره‌دین زیاره‌تی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی حزبی دێموكراتی كوردستانیان كرد و پێشوازیكران له‌لایه‌ن به‌ڕێزان (خالید وه‌نه‌وشه ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و لێپسراوی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێری حزبی دێموكرات) له‌دانیشتنێكدا جارێكی دیكه ئیدانه‌ی كاره تیرۆریستیه‌كان و شه‌هیدكردنی مووسا باباخانی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی دێموكراتی كوردستانیان كرد و به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه په‌یامی هاوخه‌می سكرتێری گشتی و مه‌كته‌بی سیاسی YNDKیان ئاڕاسته‌كردن، ، هه‌روه‌ها باس له هه‌ڵوێستی كوردانه‌ی جه‌ماوه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و یه‌كگرتوویی هاوهه‌ڵوێستی حیزبه‌كان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كرا.
له ته‌وه‌ری کۆتاییدا باس له‌زیاتر توندوتۆلكردنی په‌یوه‌ندی هه‌ردوولاو سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و سه‌ربه‌خۆیی خاكه‌كه‌ی كرا.