مه‌كته‌بی سیاسی YNDK ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان پیرۆز دەكات

میدیا - هەولێر
مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (45)ه‌مین ساڵیادى دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات، له‌ په‌یامه‌كه‌ هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى زیاتری له‌كاره‌كانیان بۆ خواستن.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:
بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
بابەت / پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...
بەبۆنەی( 45)مین ساڵیادی دامەزراندنی حزبتان (حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان) بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندام‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .
بەڕێزان: حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ‌ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووەو هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.
لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان .
هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان
YNDK
8-8-2021