- جەماوەری وڵاتپارێزی كوردستان ...
- كەس و كار و بنەماڵەی شەهید سەربەست...
بیست ساڵ بەسەر تیرۆركردنی شەهید سەربەست مەحموود ئەندامی مەكتەبی سیاسی YNDK و سەرنووسەری رۆژنامەی میدیا و خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری سەرخۆبوون تێپەڕدەبێت، لەم رۆژەدا دوور لەهەموو یاسا و رێسایەكی مرۆڤایەتی لە 31/5/2000 دەستی ره‌شی تیرۆریستان گەیشتە گیانی پاكی شەهید سەربەست و زۆر هۆڤیانه شەهیدیان كرد.
تیرۆریستان به‌شه‌هیدكردنی سه‌ربه‌ست مه‌حموود وایانزانی ده‌توانن رێگری بكه‌ن له رێبازی كوردایه‌تی شه‌هید و كاركردنی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، نه‌یانزانی شه‌هید سه‌ربه‌ست ده‌یان سه‌ربه‌ستی سه‌ربه‌خۆخوازی له دوای خۆی په‌روه‌رده و گۆشكردووه، هه‌موو ئه‌ندامێكی YNDK شه‌هید سه‌ربه‌ستن، خه‌بات بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن.
شەهید سەربەست مەحموود لە بنەماڵەیەكی نەتەوەیى و كوردپەروەر گۆشكرابوو، بۆیه لە رێزەكانی YNDK درێژەی بە خەبات و تێكۆشانیدا، جگە لەوەی سیاسەتوانێكی لێهاتوو بوو، لەهەمان كاتدا رۆژنامەنووسێكی بوێر و چاونەترس بوو، زۆر نه‌ته‌وه‌ییانه رەخنەی لە سیاسەتی داگیركاری دوژمنانی كوردستان دەگرت، لە رێگەی نووسینەكانی هەموو كات نەخشە و پیلانەكانی شرۆڤەدەكردن و لەدیدگایەكی وڵاتپارێزانە و بەشێوازێكی هێمنانە رووبەڕوویان دەبۆوە و دژی هەموو توند‌و تیژی و ئازار و تۆقاندنێك بوو، هەڵوێستە نەتەوەییەكانی زۆر كاریگەر بوون, بۆیە لەسەر ئاستی هەموو بەشەكانی كوردستان ناسراو بوو.
بیست ساڵ بەسەر تیرۆركردنی شەهید سەربەست مەحموود تێپه‌رده‌بێت و تا ئێستا بكوژانی ئاشكرانەبوونه، بۆیە داوا لە دەزگا پەیوەندیدارەکانى كابینه‌ی نۆیه‌می حکومەتى كوردستان و بەتایبەت به‌رێز مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان دەكەین، کەوا هەوڵ زیاتر بده‌ن تا بكوژانی شەهید سەربەست ئاشكرا بكرێن و بەسزای دادگەرییانەی خۆیان بگەن و رۆحی شه‌هیدیش ئارام بێت.
- سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهید سەربەست مەحموود و تەواوى شەهیدانی رێی سەربەخۆیی و ئازادی كوردستان.
- مردن رووڕەشی بۆ تیرۆریستان و دوژمنانی كوردستان .
مه‌كته‌بی سیاسیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
10ی جۆزەردانى 2720ی كوردی
31 ی ئایارى 2020ى زایینی