21 ئهم مانگه ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکە، بەو بۆنەیەشەوە لە خوێندنگای ئامادەیی شەهید کۆچەرین لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە شارۆچکەی مەخمور، بە بەشداریی خوێندکاران و مامۆستایان ئەو ڕۆژە بەرز ڕاگیرا و ڕاگەیەندراوێک خوێندرایەوە.
ڕاگەیەندراوەکە لەلایەن شیمال ئونڤەرەوە خوێندرایەوە، کە تیایدا هاتبوو: زمان هەبوونی مرۆڤە، بێ زمان نە ژیان دەبێت و نە پێشکەوتن، هەربۆیە بۆ سڕینەوەی گەلانی بندەست، لە جیهاندا هەزاران زمان لەلایەن دەوڵەتە سەردەستەکانەوە لەناوبراون و لە مێژوودا سڕاونەتەوە.