سەرۆکی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێک لەبارەی گوشارخستنە سەر سەرکۆماری عێراق، بڵاو دەکاتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا، کە وێنەیەکی بۆ (باس‌نیوز) نێردراوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ”بە نیگەرانییەکی زۆر و لە نزیکەوە“ چاودێریی خۆپیشاندان و رەوشی عێراق و پێشهاتەکانی، دەکات.
نێچیرڤان بارزانی هەروەها رایگەیاندووە، ”دوور لە میکانیزم و بنەمای دەستووری“، گوشارێکی زۆر خراوەتە سەر بەرهەم ساڵحی سەرکۆمار بۆ راسپاردنی جێگرەوەیەک بۆ عادل عەبدولمەهدی و مەترسیی ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخی عێراق و چووی بەرەو ئایندەیەکی نادیار، هەیە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە پێویستی دەزانێ ”داوا رەواکان“ی خۆپیشاندەران لەبەرچاو بگیرێت.
رۆژی پێنج شەممە 26-12-2019، بەرهەم ساڵح هەڕەشەی دەست لەکار کێشانەوەی لە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق کرد. هەڕەشەکەی بەرهەم ساڵح بەهۆی کاندیدکردنی کەسێک بوو لەلایەن کوتلەی بینا لە پەرلەمانی عێراق، کە خۆپیشاندەران رەتی دەکەنەوە و رازی نین بکرێتە جێگرەوەی عادل عەبدولمەهدی.
عادل عەبدولمەهدی (لەدایکبووی 1942 لە بەغدا)، لە مانگی 10ـی 2018 وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق دەست بەکار بوو و لە رۆژی 30-11-2019 دەستی لەکار کێشایەوە و رۆژی دواتر پەرلەمانی وڵاتەکەی دەست لەکار کێشانەوەکەی قبوڵ کرد.
دەست لەکار کێشانەوەی عەبدولمەهدی لەسەر داوای مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق و دوای پەرەسەندنی خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکەی، هات.
خۆپیشاندانەکان لە رۆژی 1-10-2019ـەوە لە بەغدا و زۆربەی شارەکانی عێراق دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری، دەستیان پێ کرد.
بەهۆی خۆپیشاندانەکان و کەوتنەوەی توندوتیژی تێیاندا، زیاتر لە 500 هاووڵاتی و کارمەندی ئەمنی گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 16 هەزاری دیکەش بریندار بوون، جگە لە کەمئەندامبوونی 700 کەس و ژمارەکانیش بەردەوام لە بەرزبوونەوە دان.
ڕاگه‌يه‌نراوێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
به نيگهرانييهكى زۆر و له نزيكه‌وه چاودێريى دۆخی عێراق و پێشهاته‌كانى ده‌كه‌ين كه له قه‌يرانێكى قووڵدايه. له كاتێكدا مه‌ترسيى ناسه‌قامگيرى و ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخه‌كه، خه‌ريكه وڵات به‌ره‌و داهاتوويهكى ناديار ده‌بات، ئه‌ركى هه‌مووانه به لێكگه‌يشتن و گيانێكى نيشتمانييانهى به‌رپرسانه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و دوور له فشارى سياسى، به ميكانيزمه ده‌ستوورييه‌كان قۆناغه‌كه ده‌رباز بكرێت.
لە بابەتی ڕاسپاردنى كانديدى سه‌رۆك وه‌زيرانى داهاتووى عێراقدا، دیارە سهركۆمار به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح دوور لە میكانیزم و بنەمای دەستووری، كه‌وتووه‌ته ژێر فشارێكى زۆره‌وه. لێرەدا دووپاتى دهكهينهوه كه هه‌موو چاره‌سه‌رێك ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و به‌پێى ڕێوشوێنه ياسايييه‌كان بێت.
بەمەبەستی دەستنیشانكردنی كانديدێكى نيشتمانى بۆ سه‌رۆك وه‌زيران كه مايه‌ى مشت‌ومڕ نه‌بێت و لەلایەن هێزە كاریگەرەكانه‌وه قبووڵكراو بێت، پێویستە داوا ڕه‌واكانى خۆپيشانده‌ران و دۆخ و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى وڵات له دهستنيشانكردنيدا ڕه‌وچاو بكرێن، هاوكاريی حكوومەتی ئایندەش بكرێت بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی ئینتیقاليی داهاتوو و خۆئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنى تازه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
سه‌رچاوه: مالپه‌ری باس‌نیوز