دوێنێ هەینی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا به تۆمه‌تی بانگه‌شه‌كردن بۆ پەکەکە، سێ سه‌رۆک شاره‌وانیی دیکەی سەر بە هەدەپەیان لە شاری وان ده‌ستگیر كردووە.
سهرچاوهكانیی هەواڵی تورکیا هه‌واڵ بڵاویان كردەوتەوه حكوومەتی توركیا، سێ سه‌رۆک شاره‌وانیی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)ی له ناوچه‌كانی (ئه‌لباک، قه‌لقه‌لی و بێگری)ی سەر بە پارێزگای (وان)یان ده‌ستگیر كردووە و لە جێگەیان قەیوومیان داناوە".
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن حکوومەتی تورکیا ئەنجومەنی شارەوانیی شاری (وان)یان لەکار دوور خستووەتەوە و لە جێگەیان قەیوومیان داناوە.
لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بەدوور لە ڕێکارە یاساییەکان، زیاتر لە 30 سەرۆک شارەوانیی سەر بە هەدەپەیان لە باکووری کوردستان و شارەکانی دیکەی تورکیا لە کار دوور خستووەتەوە و لەجێگەیان قەیوومیان داناوە و بەشێکیشیان دەستگیر کراون.
حكوومه‌تی توركیا هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئه‌و سه‌رۆک شاره‌وانیانه‌ی بۆ بانگه‌شه‌كردن بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) گه‌ڕاندووەته‌وه.
هاوکات هەر دوێنێ هەینی پۆلیسی توركیا له پارێزگای مووش هێرشی کردووەتە سه‌ر چه‌ند ماڵێک و دوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتیی (هه‌ده‌په)یان به‌ناوه‌كانی محه‌مه‌د ده‌میر و محه‌مه‌د شاكر تۆغرول كه لە 9-9-2019ه‌وه له‌سه‌ر كار لادرابون ده‌ستگیر كردووە.
سه‌رچاوه: مالپه‌ری باس‌نیوز