سهرچاوه: خەڵك – بەشی هەواڵ
هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایدەگەیەنێت ، هێرشی سوپای توركیا و هاوپەیمانەكانی بە چەكی قورس و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لەسەر تەواوی هەرێمەكە بێ وەستان بەردەوامە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردوە، هێرشی سوپای توركیا و گروپەكانی سەر بەو وڵاتە بە چەكی قورس لە سەرانسەری هەرێمەكە بەردەوامە و سوڕانەوەی فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانیش بێ وەستان لەسەر هەرێمەكە بەردەوامی هەیە.
ڕاشیگەیاندووە، لە تل تەمر گروپەكانی سەر بە توركیا لە گوندی ئوم ئەلكێف، هێرشیان كردە سەر خاڵەكانی شەڕڤانانی هێزەكانی ئەنجوومەنی سەربازی سریانی، هەروەها لە عەین عیسا-ش هێرشەكانی سوپا بۆ سەر هەرێمەكە بەردەوامی هەیە .
لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، سوپای داگیركەری توركیا بە چەكی قورس هێرشیان كردە سەر گوندەكانی خربەت فارس، زەنوبا و كەفیفە لە هەرێمی قزعەلی، هەروەها فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانیش بە بەردەوامی بەسەر ئاسمانی هەرێمەكە دەسوڕێتەوە.




















