سه‌رچاوه: مالپه‌ری نه‌وا
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل(هه‌په‌گه) رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو كادره‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ دژایه‌تیكردنی كورد په‌روه‌رده كراون.
موراد قه‌ریلان فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌په‌گه رایگه‌یاند" ده‌وڵه‌تی تورك له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی كورد دامه‌زراوه و له‌ئێستادا به پێشه‌نگایه‌تی ئه‌ردۆغان نوێكراوه‌ته‌وه، له‌به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌خۆش هه‌یه كه بۆ هه‌بوونی خۆی كورد قڕده‌كات.
موراد قه‌ریلان ده‌شڵێت"باشه چۆن نه‌ته‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌بوونی خۆی نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر له‌ناو ده‌بات؟ ئه‌مه نه‌خۆشیه، ئایا سیاسه‌تمه‌دارانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ئه‌م ڕاستیه نابینن؟ هه‌ندێك جار ئه‌ردۆغان سڵاوێكیان لێده‌كات، ده‌ڵێن توركیا دۆستمانه، به‌ڵام له ڕاستیدا هه‌موو كادره‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ دژایه‌تیكردنی كورد په‌روه‌رده كراون".
فه‌رمانده‌كه‌ی هه‌په‌گه باسی له‌وه‌كرد، جگه له هێزه چه‌په‌كان و سۆسیالیسته‌كانی توركیا هه‌موو كه‌سێك له‌دژی هه‌بوونی كورده، به‌و لۆژیكه هێرشی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كرێت و له‌سه‌ر هه‌موو گه‌لی كوردستان سیاسه‌تی قڕكردن به‌ڕێوه‌ده‌برێت.