مەزڵوم كۆبانێ‌: دوژمنایەتی توركیا لەدژی هەبوونی گەلی كوردە

تشرين2/نوفمبر 21, 2019

 سه‌رچاوه‌: مالپه‌ری راچڵەكین 

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكراتیك ڕایگەیاند، دوژمنایەتی توركیا تەنها دژی یەپەگە نییە، لەدژی هەبوونی گەلی كوردە لە سوریا.

مەزڵوم كۆبانێ‌ لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، دوژمنایەتی دەوڵەتی تورك لە ئاستێكدایە كە پۆستێكی هاوپەیمانانیش بە زمانی كوردی قبوڵ ناكات.

نوسیویشیەتی، دوژمنایەتی توركیا تەنها دژی یەپەگە نییە، لەدژی هەبوونی گەلی كوردە لە سوریا.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەسەر تویتەر وێنەیەكی شەڕڤانانی ژنی بڵاوكردەوە و باسی لە بوێری شەڕڤانە ژنەكان و یەكسانی نێوان ژن و پیاو كرد، ئەمەش نارەزایی توركیای لێكەوتەوە.