سه‌رچاوه: مالپه‌ری راچڵه‌كین
نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سوریا ئاشكرایده‌كات، كه وڵاته‌كه‌ی هۆشداری داوه‌ته توركیا له پاكتاوی ره‌گه‌زی دژی كورد داوه له باكوری رۆژئاوای كوردستان و رایگه‌یاند، پێویسته ته‌نها خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێنرێنه‌وه و له "ناوچه‌ی ئارام" نیشته‌جێ بكرێن.
جەیمس جێفری، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، نابێت خه‌ڵكی ناوچه‌ی دیكه‌ی سووریا، كه ئێستا ئاواره‌ن بگه‌ڕێنرێنه‌وه ناوچه‌ی ئارام و له‌وێ نیشته‌جێ بكرێن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مریكا داوایكرد رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌رپه‌رشتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بكات بۆ ناوچه‌ی ئارام.
جێفری له باره‌ی به‌رده‌وامی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، وتی: "عێراق و تەنانەت زۆربەی وڵاتانی ئەندام لەم هاوپەیمانییە بە باشی دەزانن کەوا هێزەکانمان لە عێراق بمێننەوە".
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، كۆتاییهێنانی داعش به یه‌كجاری كاتێكی زۆری ده‌وێ و ئاشكراشی كرد، هێزێكی زۆریان له عێراق هێشتووه‌ته‌وه.