سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى هەڤاڵ (زوبێر عومەر رەسووڵ) دەکات

تموز/يوليو 22, 2025
میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ئەمڕۆ 22 / 07 / 2025، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی هەڤاڵ (زوبێر عومەر رەسووڵ)-ى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵ (قەهار مەخمووری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی YNDK)، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى هەولیر سەردانی هەڤاڵ (زوبێر عومەر رەسووڵ ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتیی YNDK)-یان کرد و، کەوا ماوەیەکە رەوشى تەندروستى باش نیەو نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانەوادەى بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا هەڤاڵ (زوبێر عومەر) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.