میدیا- هه‌ولێر:
مه‌کته‌بی سیاسيی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK پێشوازى له حزبی ديموکراتی کوردستانى ئێران (حدكا) له هه‌ولێر ده‌كات، له‌دانشتنێكی برایانه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی كوردستان و ناوچه‌كه كرا.
رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 15-7-2025 شاندێكى حزبی دیموكراتی كوردستانى ئێران-حدكا كه پێكهاتبوو له‌به‌ڕێزان (ئامانج زیبایی، ئه‌ندامى رێبه‌رى و بەرپرسی پێوەندییەکانى هه‌ولێر، مەلا حەسەن واژەیی و حەسەن کاکیلی کادرانی پێوەندییەکان)، سه‌ردانی مه‌کته‌بی سیاسيی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK ده‌كه‌ن و پێشوازیكران له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵان (د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و فاخر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى و به‌رپرسى هه‌رێمى هه‌ولێر و جلال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌رسه‌لان كاروانى ئه‌ندامى مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان ) له دانیشتنێكدا باس له ڕه‌وشی سیاسی رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و هاوهه‌ڵوێستی حزبه‌كان له‌سه‌ر پرسه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و يه‌كريزى و يه‌كگوتارى هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان له پێناو به‌ديهێنانى مافه‌كانى گه‌لى كوردستان.
هه‌روه‌ها باس له‌زیاتر توندوتۆلكردنی په‌یوه‌ندی برايانه‌ى هه‌ردوولا و سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له‌پێناو يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان كرا.