هەرێمی قەرەچووغی YNDK پێشوازی لە ناوچەی مەخمووری PDK دەکات

تموز/يوليو 23, 2025
میدیا- مەخموور :
هەرێمی قەرەچووغی YNDK پێشوازی لە ناوچەی مەخمووری PDK دەکات، له‌دانیشتنێكی برایانه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی ناوچه‌كه‌ و کوردستان كرا.
رۆژی چوارشەممه‌ رێكه‌وتی 23-7-2025 شاندێكى ناوچەی مەخمووری پارتی دیموکراتی کوردستان PDK كه ‌پێكهاتبوو له‌به‌ڕێزان (پشتیوان حوسێن) بەرپرسی لێژنەی ناوچەی مەخموورو کارگێرانی لێژنەی ناوچەو کادیران و بەرپرسی ڕێکخراوەکانی ئایندەو قەراج و لاوان، سەردانی هەرێمی قەرەچووغی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK یان کرد .
ئەمەو لەلایەن هه‌ڤاڵان ( خەلیل پاڵانی) ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى و به‌رپرسى هه‌رێمى قەرەچووغ و ( کارزانی پیران) كارگێڕی هەرێم و (خەسرۆ ئیسماعیل) و (ئیسماعیل مەجید) ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان و (پەیوەند پاڵانی) ئەندامی مەکتەبی راگەیاندن، لەبارەگای هەرێمی قەرەچووغی YNDK لەمەخموور پێشوازییەکی گەرم کران، له‌دانیشتنێكدا باس له‌ ڕه‌وشی ناوچەکەو رەوشی سیاسی كوردستان و هاوهه‌ڵوێستی حزبه‌كان له‌سه‌ر پرسه‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و يه‌كريزى و يه‌كگوتارى هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان له‌ پێناو به‌ديهێنانى مافه‌كانى گه‌لى كوردستان کرا.
هه‌روه‌ها جەخت کرایەوە لەسەر زیاتر توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندی برايانه‌ى نێوان هه‌ردوولا هەرێمی قەرەچووغی YNDK و ناوچەی مەخمووری PDK .