*سكرتێری گشتیی YNDK سەرەخۆشی لە بەڕێز (ئەحمەد زاویتەیى) دەکات*

تموز/يوليو 14, 2025
میدیا - هەولێر :
ئێوارەى ڕۆژى یەکشەممە، رێکەوتى 13 / 7 / 2025، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە بەڕێز (ئەحمەد زاویتەیى بەڕێوەبەرى گشتیى کەناڵى کوردستان 24) کرد، بەهۆى کۆچی دوایی کەسایەتیی چاکەخوازی بەڕێز (حەسەن ئەحمەد زاویتەیى)ی باوکی بەڕێزیانەوە.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی و خۆی و سەرکردایەتیی YNDK ی بە بەڕێزیان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان راگەیاند و، هیوای خواست ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و خوای مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە بەڕێزیان و کەسوکارو بنەماڵەکەیان ببەخشێت، لەلایەن خۆیەوە بەڕێز (ئەحمەد زاویتەیى) بەناوى خۆى و بنەماڵەکەیانەوە خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.