میدیا – هه‌ولێر:
شاندێكی مه‌كته‌بى سياسيى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ سه‌ردانی حزبی شیوعی كوردستان له هه‌ولێر ده‌كه‌ن، وێڕاى پيرۆزبايى به‌ستنى هه‌شته‌م كۆنگره‌ى حزبى شيوعى كوردستان، گفتوگۆیان ده‌رباره‌ى رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه كرد .
كاتژمێر 10:30ى پێشنيوه‌ڕۆى رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 14-7-2025 شاندێكی مه‌كته‌بى سياسيى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK كه پێكهاتبوو له هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسیى YNDK و شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK و فاخر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێر و جه‌لال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانىYNDK). سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبى شيوعى كوردستان ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ( هاوڕێ ئه‌بو كاروان سكرتێرى كۆميته‌ى ناوه‌ندى حزبى شيوعى كوردستان و هاوڕێ هيوا عومه‌ر و هاوڕێ هاوتا و ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى كۆمیتەی ناوەندی و مەكتەبی پەیوەندییەكانی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان ) پێشوازیكران.
سه‌ره‌تا هه‌ڤاڵ (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسیى YNDK) پیرۆزبایی به‌ستن و سه‌ركه‌وتنى هه‌شته‌م كۆنگره‌ى لێ‌كردن و هیوای خواست ئه‌م كۆنگره‌يان هانده‌ری زیاتر بێت بۆ گه‌شه‌كردن و هاوشان له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان خزمه‌تی زیاتر به گه‌ل و نیشتمان بكه‌ن، له به‌رامبه‌ردا ( هاوڕێ ئه‌بو كاروان سكرتێرى كۆميته‌ى ناوه‌ندى حزبى شيوعى كوردستان) سوپاسی په‌یامی پیرۆزبایی و سه‌ردانى شاندی مەکتەبى سیاسیى( YNDK )يان كرد. هه‌روه‌ها باس له‌ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه كرا‌و، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسییه‌كان بۆ پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و به‌دەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و ته‌واوی لایه‌نه سياسييه‌كان، لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەله‌كه‌مان.