میدیا – مه‌خموور:
شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK له شاری مه‌خموور به‌شداری پرسەى خوالێخۆشبوو ( سه‌بيحه ساڵح مسته‌فا) دايكى مامۆستا جميل سنجاوى ده‌كات، پرسە و سەرەخۆشى خۆیان و سەرکردایەتیى -YNDKیان له‌خۆى و كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ى كرد.
پاشنیوه‌ڕۆى رۆژی چوارشەممە رێكه‌وتی 9/7/2025، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسى هه‌رێمى هه‌ولێر و سه‌ردار خدر و قانع خالید ئه‌ندامانی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی و به‌ختيار پاڵانى به‌رپرسى مه‌كته‌بى راگه‌ياندنى هه‌رێمى هه‌ولێرى YNDK ) له شاری مه‌خموور به‌شداری پرسەى خوالێخۆشبوو ( سه‌بيحه ساڵح مسته‌فا) دايكى به‌ڕێز مامۆستا جمیل سنجاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK كرد.
شاندى مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمى خۆیان و سەرکردایەتیى YNDK -یان بە به‌ڕێزيان و بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند و ئومێدیان خواست ئەوە دوا ناخۆشیان بێت، له به‌رامبه‌ردا سنجاوى سوپاسی په‌یامی هاوخه‌می و به‌شداری شاندی YNDK-یان له‌پرسه‌كه‌يان كرد.