له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی رۆڵی چاودێریی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی سنووری پارێزگاكان كرایه‌وه.
هاوكات ئاماژه به گرنگیی رۆڵی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كراوه، له چاودێریكردنی جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكوومه‌ت به‌تایبه‌تیش له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی چاكسازی و به‌دامه‌زراوه‌ییكردن و رێكخستنه‌وه‌ی داهات و خه‌رجییه‌كان به جۆرێك كه هاوسه‌نگی له به‌رچاو بگیرێت.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت داوای له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كرد، كه هاوكاری حكوومه‌ت بن له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گشتی و به ئاراسته‌ی نه‌هێشتنی رۆتین و ئاسانكاریكردن له راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان.
مه‌سرور بارزانی دووپاتیشیكرده‌وه، فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌ت له سه‌رۆكی حكوومه‌ت و وه‌زیره‌كانه‌وه تا بچووكترین فه‌رمانبه‌ر له ده‌زگاكانی حكوومه‌تدا، ئه‌ركیان خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه به‌بێ جیاوازی، له هه‌مانكاتدا پێویسته مافه‌كانی فه‌رمانبه‌رانیش له به‌رچاو بگیرێت، وتیشی، پێویسته كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان له به‌كارهێنه‌ره‌وه بكه‌ینه به‌رهه‌مهێنه‌ر.
سه‌رچاوه: مالپه‌ری نه‌ته‌وه