میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٨ / ١ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى تۆڕى پاراستنى نیشتمان كرد و، لەدیدارەكەدا باسيان لە رەوشی سیاسی كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیكرد لە بەڕێز (ئارماند محەممەد سەرۆکى تۆڕى پاراستنى نیشتمان)، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەکە كراو، جەختكرایەوەسەر یەكدەنگی و یەكڕیزی تەواوی پێکهاتەو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ سوود وەرگرتن لەو ئەگەرو گۆڕانكاری و پێشهاتانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا روویانداوەو روودەدەن، هەروەها رۆڵى رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى بۆ کارکردن بۆ هۆشیارى سیاسى و نەتەوەیى و نیشتمانى و کۆمەڵایەتى بەگرنگ وەسفكرا، هەر لەدیدارەكەدا باس لە زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیانى کۆمەڵگەى کوردستان کرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان كرا.