پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 14 / 1 / 2025، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی کۆنسڵخانەى گشتیى فەلەستین-ی كردو لەدیدارێكدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەكەو پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵان (قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى و زوبێر عومەر رەسووڵ ئەندامانى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK), سەردانی کۆنسڵخانەى گشتیى فەلەستین-یان لە شاری هەولێر كردو, بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (باڵیۆز نەزمى حەزوورى کۆنسڵى گشتیى فەلەستین و ستافى کۆنسڵخانەوە) پێشوازیكران, لەدیدارەكەدا باس له رهوشی سیاسی و گۆڕانكاری و پێشهاته سیاسییەكانی كوردستان و عێراق و ناوچهكه و، چۆنیهتی خۆگونجاندن و سوود وهرگرتن لهو گۆڕانكاری و پێشهاتانه كرا.
لهدوا تهوهری دیدارهكهشدا باس لە پەیوەندی نێوان هەردوو لا و چۆنیەتی پتەوكردن و پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای هەردوو گەلى كوردستان و فەلەستین كراو، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە و پێشخستنیان.