*سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى گشتیى حزبی ديموكراتى بێت نەهرێن دەكات*

كانون2/يناير 07, 2025
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٦ / ١ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى گشتیى حزبی دیموکراتى بێت نەهرێن كرد و، لەدیدارەكەدا باسيان لە رەوشی سیاسی كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیانكرد لە بەڕێز (رۆمیۆ هەکارى سکرتێرى گشتیى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن)، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەکە كراو، جەختكرایەوەسەر یەكدەنگی و یەكڕیزی تەواوی پێکهاتەو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ سوود وەرگرتن لەو ئەگەرو گۆڕانكاری و پێشهاتانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا روویانداوەو روودەدەن، بۆ ئەمەش پێکهێنانى ئەنجوومەنێکى سیاسى بۆ هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و داڕشتنى کارنامەیەکى نیشتمانى بۆ یەكگوتاری گەلی كوردستان لەم قۆناخە هەستیارەدا بەگرنگ وەسفكرا، هەر لەدیدارەكەدا باس لە زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیانى نەتەوەو پێکهاتەکانى کوردستان کراو، جەختکرایەوە سەر هاوکارى و هاوخەباتى نێوانيان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان كرا.