میدیا - هەولێر:
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 25 / 12 / 2024، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی سكرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی بێت نەهرێن-يان كردو بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لەسەر بێت) پیرۆزباییان لێكردن.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەری هەڤاڵان (قەهار مەخموورى ئەندامی مەكتەبی سیاسی و فاخیر نانەكەلی ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێرو ژیار قەهار ئەندامى YNDK ) لە شارۆچكەی عەنكاوە سەردانی بەڕێز رۆمیۆ هەكاری سكرتێری حزبی دیموكراتی بێت نەهرێن-یان كردو، لەلایەن بەڕێزیانەوە بەگەرمی پێشوازییان لێكرا، لە سەردانەكاندا سكرتێری گشتیی YNDK بەناوی خۆی و مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی YNDK بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایی لێكردن و هیوای خواست كەوا ئەم جەژنە جەژنی خێرو خۆشی و ئاشتی بێت بۆ هەموو لایەك.
شایانی باسە بەڕێز سکرتێرى گشتیى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن خۆشحاڵی خۆیانى بۆ ئەو سەردان و بەسەركردنەوەیەی سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK دەربڕی و هیوایان خواست كەوا پێكهاتەكانی كوردستان وەك هەمیشە هاوكارو هاوهەڵوێستی یەكدی بن.