سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی بەڕێز شێخ حاتەم گحێس شەمەرى دەکات

كانون1/ديسمبر 23, 2024

میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ئەمڕۆ ٢٣ / ١٢ / ٢٠٢٤، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی کەسایەتیى ناسراوى عەشیرەتى شەمەر بەڕێز شێخ حاتەم گحێس شەمەرى-ی کرد، کە ئێستا بەسەردان لە کوردستانە.
ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەیاوەرى هەڤاڵ (قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK )، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی کەسایەتیى ناسراوى عەشیرەتى شەمەر بەڕێز شێخ حاتەم گحێس شەمەرى-ى کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و بنەماڵەکەیانەوە پێشوازی كران، شایانى باسە لە ئیستادا بارى تەندروستى باش نیەو چارەسەرى پزیشکیى وەردەگرێت، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز شێخ حاتەم گحێس شەمەرى وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK -ى كرد.