هه‌رێمی هه‌ولێری YNDK پێشوازی له‌ ناوه‌ندی هه‌ولێری بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ده‌كات

حزيران/يونيو 05, 2024

میدیا – هه‌ولێر

هه‌رێمی هه‌ولێری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ پێشوازی له ‌شاندێكی  ناوه‌ندی هه‌ولێری بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان له شاری هه‌ولێر ده‌كات، سەبارەت به‌ رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ گفتوگۆیان كرد .

سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 5-6-2024 شاندێكی هه‌رێمی هه‌ولێری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK كه ‌پێكهاتبوو له ‌هه‌ڤاڵان ( فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێر و به‌ختیار پاڵانی كارگێڕی هه‌رێمی هه‌ولێر به‌رپرسی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی هه‌رێم و غێدان ئه‌نوه‌ر به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی هه‌رێم و ئازاد واحید و غازی عه‌وڵا ئه‌ندامانی هه‌رێمی هه‌ولێر)، پێشوازییان له‌ شاندی ناوه‌ندی هه‌ولێری بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان كرد كه ‌پێكهاتبوو له‌ به‌رێزان ( خه‌لیل مه‌حموود ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی ناوه‌ندی هه‌ولێر و دیدار جه‌وهه‌ر و فاخیر محه‌مه‌د و كاسترۆ عه‌بدولواحید ئه‌ندامانی ناوه‌ندی هه‌ولێر ).

  شاندی میوان پیرۆزبایی به‌ستن و سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ و دانانی هه‌ڤاڵ فاخیر نانه‌كه‌لی وه‌كو به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێر و ستافی نوێی هه‌رێمی هه‌ولێری لێكردن، له‌ به‌رامبه‌ردا به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێریYNDK سوپاسی سه‌ردانی وپیرۆزباییه‌كه‌ی كردن، پاشان گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ‌ره‌وشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ و جیهان كراو جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسییه‌كان بۆ پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و به‌دەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان و كاركردن بۆ ئه‌نجامدان و سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.

لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و ته‌واوی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی شاری هه‌ولیر و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەله‌كه‌مان.