*سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى بەڕێز مەسعود پەرێشان دەکات*

حزيران/يونيو 04, 2024

میدیا - هەولێر:

 

ئێوارەى ڕۆژى 2 / 6 / 2024، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی نووسەرو شاعيرى ناسراوى كوردستان بەڕێز مەسعود پەرێشان-ى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.

ئێوارەى ڕۆژى یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK)، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى هەولیر سەردانی نووسەرو شاعيرى ناسراوى كوردستان بەڕێز (مەسعود پەرێشان)یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانەوادەى بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز (مەسعود پەرێشان) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.