*سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى بەڕێز شێرکۆ دیبەگەیی دەکات*

حزيران/يونيو 04, 2024

میدیا - هەولێر:

 

ئێوارەى ڕۆژى 2 / 6 / 2024، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسینى (دیار)ى کوڕى بەڕێزیان سەردانی کەسایەتیى ناسراوى کەندیناوە بەڕێز مامۆستا شێرکۆ دیبەگەیی-یان کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشیان بۆ کاک (دیار) خواست.

ئێوارەى ڕۆژى یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK)، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوەى کاکە (دیار)ى کوڕیان، لە نەخۆشخانەى نانەکەلى لە شارى هەولیر سەردانی کەسایەتیى ناسراوى کەندێناوە بەڕێز مامۆستا (شێرکۆ دیبەگەیی)یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانەوادەى بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسینى کاک (دیار)، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز مامۆستا (شێرکۆ دیبەگەیی) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.