*سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى بەڕێز مام عەبدوڵڵا عەلى تەها نانەکەلى دەکات*

حزيران/يونيو 04, 2024

میدیا - هەولێر:

 

ئێوارەى ڕۆژى 2 / 6 / 2024، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی کەسایەتیى ناسراوى کەندیناوە و گوندى سەید عوبێد بەڕێز مام عەبدوڵڵا عەلى تەها نانەکەلى-یان کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشیان بۆ بەڕێزیان خواست.

ئێوارەى ڕۆژى یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK)، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى هەولیر سەردانی کەسایەتیى ناسراوى کەندێناوە بەڕێز مام (مام عەبدوڵڵا عەلى تەها نانەکەلى)یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانەوادەى بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز مام (عەبدوڵڵا نانەکەلى) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.